بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت هێرشی سەر بەشی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق و شەهیدکردنی چەندین گەورە ڕاوێژکاری سەربازی لە سوریا، هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپا چەندین پێگەی لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە دەیان مووشەک و درۆن کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بە هاوبەشی لە گەڵ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە پشتیوانی وەزارەتی بەرگری ئەنجام دراوە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە وردەکاری ئەنجامی هێرشەکە بڵاو دەکاتەوە./.