بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری جەستە و ژیانێکی تەندرووست و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و تێکچوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، چەند ڕێگایەک لە لایەن پزیشکان و شارەزایانی تەندرووستییەوە باس کراوە کە بریتین لە:
یەکێک لە باشترین ئامۆژگاریەکان ئەوەیە کە کەسێک پشت بەخۆراکی رووەکی ببەستێت، بە شێوەیەکی زیاتر، کە پرۆتینی تێدایە، وەکو دانەوێڵە و سەوزە، هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە سۆیا، جگە لەوەی گرنگی بە میوەکانیش بدرێت، هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی توندی چەوری خوێن و زیادکردنی بڕی ئەو پرۆتینەی کە رۆژانە دەچێتە ناو جەستە.
دەبێت دەستبەرداری رۆتینە هەڵەکانی خۆراک و سوڕی خوێن ببین، دەبێت بڕی چەوری تێر بە بڕی زۆر کەم بکەینەوە،
گرنگیدان بە رێکخستنی بەکارهێنانی چەوری و پرۆتین لە خۆراکدا و بەدەستهێنانیان لە سەرچاوە تەندروستەکانی وەک گۆشتی سپی و هێلکە و پەنیر.
دوور بکەوەرەوە لەو خۆراکە ئامادەکراوانەی کە بەرگری جەستە لەناو دەبەن و زیان بە هاموشۆی خوێن دەگەیەنن لە جەستەدا.
واز لە خواردنی ئەو خۆراکانە بێنە کە بە زەیتی ئاسایی سورکراونەتەوە چونکە زیانێکی زۆر بە رێژەی چەوری لە خوێندا دەگەیەنێت.
پێویستە ئاستی کۆلیسترۆڵی رۆژانە کەم بکرێتەوە بە کەمکردنەوەی ئەو بەشەی رۆژانەی مرۆڤ دەیخوات لەو خۆراکانەی کە کۆلیسترۆڵی تێدایە وەک پەنیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان./.