بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرانچسکا ئالبانیز ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت بەرپرسانی سەربازی، بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو پاساو هێنانەوە بۆ تاوان و کردەوەکانی خۆیان بە لاڕێدا دەبەن.
ناوبراو ئاماژەی بە دەستەواژەکانی قەڵغانی مرۆیی و ناوچە پارێزراوەکان دا و ڕایگەیاندووە کە زایۆنیستەکان یاری بەم دەستەواژانەوە دەکەن تا پاساوێک بۆ کردەوەکانی خۆیان بهێننەوە.
ڕیپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە داوای سزادانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ڕووی ئابوری و سەربازییەوە کردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ساڵانێکە هیچ ڕێوشوێنێک لە بەرامبەر تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نەگیراوەتەبەر./.