بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوود و گرنگی خواردنی ڕێواس لە ڕووی زانستی پزیشکییەوە بریتییە لە:
1 – ڕێواس سوودی بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، بە جۆرێک کە لە ڕێگای ڕێکخستنەوەی دەردانی ڕێژنەکانەوە ئەندامەکانی بەهێز دەکات و کرمی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان لە ناو دەبات. دەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە. هەروەها جەستە لە ژەهر و مادە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
2 – ڕێواس بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت. هەروەها سوودی هەیە بۆ ماسولکەکان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی چەوری خوێن.
3 – ڕێواس لە ڕێگای کەمکردنەوەی هەوکردنەوە سوودی تایبەتی بۆ جگەر هەیە. دژی چالاکی خانە شێرپەنجەییەکانە و ڕێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.
تێبینی:
ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و گورچیلەیان هەیە، دەبێت بە ئاگادارییەوە ڕێواس بخۆن، چوونکە ڕێواس مادەی ئەسیدی ئۆگزالیک ی تێدایە کە زیان بە گورچیلە دەگەێنێت، هەر بۆیە ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە نابێت زۆر ڕێواس بخۆن. هاوکات زۆر خواردنی ڕێواس بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە زیانی دەبێت لە سەر تەندرووستییان، بۆیە وا باشترە کەمتر ڕێواس بخۆن.
ئەو کەسانەی نزمە پەستانی خوێنیان هەیە نابێت زۆر ڕێواس بخۆن، بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە مادەی کالسیۆم کە هۆکارە بۆ زیاتر دابەزینی نزمە پەستانی خوێن و بێ هێزی جەستەیان.
هەروەها پزیشکان هۆشدارییان داوە کە نابێت توێکڵی ڕێواس بخورێت، چوونکە ژەهراوییە، بۆیە لە کاتی خواردنیدا پێویستە زۆر بە جوانی پاک بکرێتەوە و پاشان بخورێت./.