بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ئاماری ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و ئەمریکا لە دوومانگەی سەرەتاکانی ئەوساڵی زاینیدا بۆ زیاتر لە دووقات هەڵیکشاوە و گەیشتووەتە 20.4 ملیۆن دۆلار.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەر دوو وڵات لە دوو مانگی سەرەتایی ئەوساڵدا گەشەی 112لەسەدی بووە لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو. لە مانگەکانی ژانڤییە و فێبرییەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 9.6 ملیۆن دۆلار کاڵا لە نێوان هەر دوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ کراوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، لە دوو مانگەی سەرەتای 2024دا هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران گەشەی 74لەسەدی بووە. لە دوو مانگەی یەکەمی ساڵی 2023دا زیاتر بۆ 9.5 ملیۆن دۆلار کالا لە ئەمریکاوە بۆ ئێران هەناردە کراوە کە ئەو ڕێژەیە لە کاتی هاوشێوەی ئەوساڵدا بۆ 16.6 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
هاوردەی ئەمریکا لە ئێرانەوە لە دوومانگی سەرەتای ئەوساڵدا لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا 38 قات زیادی کردووە و بۆ 3.8 ملیۆن دۆلار هەڵکشاوە.