بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” المیادین ” وتی: زایۆنیستەکان لە شەڕی چەندین مانگەی غەززە نە سەرکەوتوو بوون و نە شکستیان بە حەماس هێناوە و نە دیلەکانیان ئازاد کردووە، هەر بۆیە ئەوان دۆڕاوی گەورەی ئەم شەڕە بوون.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی سوپای وڵاتانی ئیسلامی دەتوانێت کۆتایی بە ڕژێمی زایۆنیستی بێنێت.
تەنگسیری وتی: حزبوڵڵای لوبنان لە ئێستادا بەهێزتر و قارەمانتر لە سەرەتای شەڕی غەززە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات./.