بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی نیسان ی 2024 بە یاوەری شاندێکی سیاسی – پەرلەمانی گەیشتە دیمەشق و لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵاخانەیەکی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق، وتی: ئەو ڕووداوە ئەوەی سەلماندووە کە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی و بنەمایەکی مرۆیی نین.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی سزا دەدرێت و وەڵامی پێویست وەردەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی خۆمان دەزانین.
وتیشی کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دوایین پەلەقاژەی خۆی دەکات./.