بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر بابەتی هەڵاوساوی ماکی خۆراکی لە جیهاندا، نرخی هەڵاوساوی ماکی خۆراکی ئێرانی لە دووهەمین مانگی 2024دا لەچاو مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1402، 31.2 ڕاگەیاند.
هەڵاوساوی ماکی خۆراکی ئێران لەم مانگەدا لەچاو مانگی ڕابردوو 7.5 لەسەد دابەزیوە، بانکی جیهانی نرخی هەڵاوساوی ماکی خوراکی ئێرانی لە یەکەمین مانگی ساڵی 2024دا، لەچاو بەفرانباری ساڵی 1402، 38.7 لەسەد بەراوەرد کردبوو.
نرخی هەڵاوساوی ماکی خۆراکی ئێران، لە مانگی فێبرییەی 2024دا بۆ کەمترین ڕێژەی خۆی لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا دابەزیوە.