بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامۆس هاریێل شرۆڤەکاری کاروباری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی هائارێتس بڵاو بووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە شەڕی تەل ئەبیب لە دژی دانیشتووانی غەززە بووەتە هۆی کوژرانی 600 کەس لە هێزەکانی سوپا و نیوەی ئەوان لە هێرشی وشکانیدا کوژراون کە لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە دەستیپێکرد.
ناوبراو وتی: حەماس لە شەڕەکانی دژ بە سوپای ئیسرائیل لە غەززە گۆڕانکاری لە تەکتیکی خۆیدا کرد و ڕێگای جێگرەوەی هەڵبژارد و لە ماوەی شەڕدا پەنای بردووەتە مەترسیدارترین و کاریگەرترین چەک واتە مووشەکی کۆنی ئارپیجی کە هێشتا زیان بە سوپای ئیسرائیل دەگەێنێت.
هاریێل بە ئاماژە بەوەی کە زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە وەک خۆی بڵاو ناکرێتەوە، وتی: ئەگەر لە غەززە هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کوژرانی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بوونی نەبێت، لە لایەن حەماسەوە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و دەڵێی هیچ شتێک بۆ ئەو بزوتنەوەیە ڕووی نەداوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەبێت دان بەوەدا بنرێت شەڕی غەززە دەسکەوتی بۆ ئیسرائیل نەبووە، لە بەر ئەوەی کە پێشبینی دەکرا حەماس لە ماوەی چەند مانگدا لە ناو ببرێت و هێزی سەربازیی نەمێنێت بەڵام ئەوان شەڕێکی بەردەوامیان بە سەر تەل ئەبیبدا سەپاندووە و ئەستەمە بوترێت حەماس لە داهاتووشدا لە ناو دەبرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل ناتوانێت ئامانجەکانی خۆی لە غەززە مسۆگەر بکات./.