بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران، وتی: ئێمە لە بەرەکانی خۆڕاگری لە گەڵ خۆڕاگری و ئامادەبوونی خەڵکی فەڵيستین، سەرکەوتوو دەبین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: لە ئێستادا بەرەی خۆڕاگری بەهێزە و ئەوەی کە لە باشوری لوبنان، یەمەن و لە چالاکییەکانی خۆڕاگری عێراق دەبینرێت، یەکگرتوویی، هێز و ئامادەیی ئەم بەرەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دووپات دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: غەززە بە خەڵک و تێکۆشەرانیەوە وەک قارەمانێک دەمێنێتەوە و خاڵێکی وەرچەرخان لە ڕێگای خەباتی ئێمە بەرەو ئازادی قودس دەبێت و بە یارمەتی خودای گەورەش ئەم خۆڕاگرییە سەرکەوتنی کۆتایی لە گەڵ دەبێت./.