بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی ئامارە بڵاوەبووەکانی ئیدارەی ئاماری تورکیا پیشان ئەدات ئاڵ و گۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران لە ماوەی دوومانگەی یەکەمی ئەوساڵی زاینی ڕووبەڕووی گەشەی زیاتر لە 1لەسەدەوە بووەتەوە لە چاوی کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو و گەیشتووتە ڕێژەی 930 ملیۆن دۆلار.
ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا لە مانگەکانی ژانڤییە و فێڤرییەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 919 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرا بوو.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگەکانی ژانڤییە و فێبرییەی ساڵی 2024 بە گەشەی 23لەسەدەوە لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ڕەقەمی 580 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە، تورکیا لەو دوو مانگەی ساڵی ڕابردوو 468 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردبوو.