بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵاخانەی بەشی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دیمەشق، ڕایگەیاند: لە پاش هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵاخانەی دیپلۆماتیکی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دیمەشق و شەهیدبوونی چەندین ڕاوێژکاری سەربازی، بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، کاتژمێر 00.45 ی سێ شەممە 2 ی نیسانی 2024، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.
ناوبراو ڕایگەیاند: لەو بانگهێشتکردنەدا ڕەهەندەکانی هێرشە تیرۆریستی و تاوانبارانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرپرسیارێتی حکومەتی ئەمریکا جەختی لە سەر کرایەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە پەیامێکی گرنگ بە حکومەتی ئەمریکا وەک پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی دراوە و واشنتن دەبێت وەڵامدەرەوە بێت./.