بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆڕی بۆئائۆ لەبارەی ئاسیا(BFT) ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێدا گوتراوە چاوەڕوان دەکرێت ئابووری ئاسیا لە ساڵی 2024دا نزیکەی 4.5لەسەد گەشەی هەبێت و لە گەشەی خۆی لە ساڵی 2023دا پێشتر کەوێت و هەروەها ببێتە گەورەترین هۆکاری گەشەی ئابووری هەموو جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی بەرژەوەندی ئابووری ئاسیا و پێشڕەوتی یەکدەستی کۆڕ، ئابووری ئاسیا وێڕای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کێشە جیاوازەکانی ئابووری دەرەکی، بەردەوام ڕێژەی باڵای گەشەی خۆی پاراستووە کە بە بەکارهێنانی بەهێز و سیاسەتی دارایی چالاکانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
ئەو کۆڕە پێشبینی دەکات کە لەسەر بنەمای ناوچەکە، نرخی گەشەی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەچاو نرخی گەشەی ئابووری لە ساڵی 2023دا واتا 4.3لەسەد پێشبینی دەکرێت هەروەها گەشەی ئابووری باشووری ئاسیا لە 5.4 لەسەد لە ساڵی 2023دا بۆ 5.8لەسەد لە ئەوساڵدا هەڵدەکشێت. و پلە و شوێنی خۆی وەکوو خێراترین ناوچە لە ئاسیادا دەپارێزێت.
لەم نێوانەدا، گەشەی ئابووری ئاسیای ناوەندی ئەگەری هەیە لە 4.5لەسەدەوە لە ساڵی 2023دا بۆ 4.3 لە ساڵی نوێدا دابەزێت لە حاڵێکدا چاوەڕوان دەکرێت گەشەی ئابووری ڕوژئاوای ئاسیا لە 2.5لەسەدەوە لە ساڵی 2023دا بۆ 3.5 لەسەد بەرز بێتەوە.