بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسەرێکی زایۆنیست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتانەی کە تا پێش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ڕژێمی زایۆنیستییان بە ناوەندی گەشە و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا دەزانی، لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە سەرچاوەی کێشەکان و هۆکاری سەرەکی سەرکوتکردنی دەزانن.
کاسینیا سویتلۆوا ڕایگەیاندووە کە کەلێنەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا ڕووی لە زیادبوون کردووە، کەنەدا فرۆشتنی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە، هۆڵەندا بیر لە هەڵوێستێکی وەک کەنەدا دەکاتەوە، یەکێتی ئەورووپا هەندێک سزای بە سەر شارۆچکەنیشینە توندڕەوەکاندا سەپاندووە و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپیش هەڕەشەی کۆتایی هێنانیان بەو گرێبەست و هاوبەشییە کردووە کە لە پاش ڕێکەوتنی ئۆسلۆ لە گەڵ تەل ئەبیب واژۆیان کردووە.
نووسەرەکە ڕایگەیاندووە کە ساڵانێکە لە تێڕوانینی زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئیسرائیل سەرچاوەی پێشکەوتن و گەشەی تەکنۆلۆژیا بووە بەڵام لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بووەتە سەرچاوەی کێشەکان و هۆکاری سەرکوتکردن.
کاسینیا سویتلۆوا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر گوشارەکانی ئەمریکا نەبێت وڵاتانی ناوچەکەش هیچ گرنگییەک بە ڕژێمی زایۆنیستی نادەن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەمریکا هاوپەیمانێتی ئەمریکا نەبێت تەل ئەبیب لە ناوچەکەدا تەنیایە، لە بەر ئەوەی کە دەرفەتی هاوپەیمانیی لە گەڵ ڕووسیا و چین نییە، هەر بۆیە ئەمڕۆ لاوازتر لە هەر کاتێکی دیکەیە و لە گێژاوی شەڕی غەززەدا تووشی کێشەیەکی قووڵ بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی خەراپترین بڕیاریان تا ئێستا هەبووە و بەو هۆیەوە بووەتە ڕژێمێکی نەفرەتلێکراو لە سەر ئاستی جیهانی./.