بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەروتاری ئیکۆنۆمیستدا هاتووە کە سەرجەم پایەکانی ئاسایشی ئیسرائیل وەک بەرگری و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە، لە شەڕی دژ بە غەززە ڕووخاون و سیناریۆی ڕوونی ئێستا ئەوەیە کە ئیسرائیل لە گێژاوی غەززە و دیاردەی داگیرکاری هەمیشەییدا گیری خواردووە.
ئەو گۆڤارە بەریتانییە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە هۆی بەردەوامی کۆمەڵکوژی لە فەڵەستین، مانەوە و بوونی خۆیی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە شکستی دانوستانەکانی قەتەر سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە دەتوانێت ئیسرائیل بخاتە دژوارترین قۆناغی تەمەنی 75 ساڵەی خۆی.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست ئاماژەی بەوە داوە کە زۆرێک لە زایۆنیستەکان ئەم ڕاستییە ڕەتدەکەنەوە بەڵام لە کۆتاییدا دەبینن کە ڕژێمەکەیان چەندە تەنیا و پەراوێز کەوتووە./.