بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە لە درێژەی پشتیوانییەکان بۆ خەڵکی غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21 ی ئازاری 2024، وێستگەی کارەبای ڕژێمی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب بە درۆن کراوەتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکی گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقدا هاتووە کە هێرشەکە لە چوارچێوەی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی دوژمنی زایۆنیستی کراوە.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕۆژی چوارشەممەش فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی لە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە درۆن کردە ئامانج./.