بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە تشرینی دووەمی 2023 بۆ یەکەم جار لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی گەیشتووەتە ڕۆژانە 3 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل و لە شوباتی 2024 بۆ چوارەم مانگی بەردەوام ئەم ڕێژەیە پارێزرا. ئێران لە کانوونی دووەمی 2024 یش ڕۆژانە 3 ملیۆن و 230 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنابوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی ئێران بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لەوەدا سەرکەوتوو بووە پێگەی لەدەستچووی خۆی لە نێوان وڵاتانی گەورەی ئۆپێک قۆناغ بە قۆناغ وەربگرێتەوە. ئێران لە کابینەی دوانزەیەمدا پێگەی بۆ پلەی پێنجەمی ئۆپێک دابەزیبوو بەڵام لە شوباتی 2024 گەیشتەوە بە پلەی سێهەم گەورە وەبەرهێنەرانی نەوت لەو ڕێکخراوە.
سعوودیە بە 9 ملیۆن و عێراق بە 4 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە پلەکانی یەکەم و دووەمی ئۆپێکدان. ئیمارات لە شوباتی ئەمساڵ 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەبووە و پاش ئێران لە پلەی چوارەمی ئۆپێکدا ناوی هاتووە.
کۆی گشتی وەبەرهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک لە شوباتی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی ڕابردووی، 170 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کرد و گەیشتە 26 ملیۆن و 470 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا./.