بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چەند هۆکارێک پێویستە ماست بەشێک لە ژەمی پارشێو بێت.
1 – دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پرۆتین، ڤیتامینەکانی B1 و B2، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم. ئەم مادە خۆراکییانە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی تەندرووستی ئێسک و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
2 – یارمەتیدەری زیادکردنی بەکتریای سوودبەخش دەدات لە گەدەدا.
3 – بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە.
4 – خوێی زیادەی جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، چوونکە ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە.
5 – ڕێگری دەکات لە هەستکردن بە تینویەتی، چوونکە بەکتریای تەندرووستی تێدایە بۆ ئەوەی جەستە بە باشی ئەرکەکانی ئەنجام بدات و هەست بە تینویەتی نەکەیەت./.