بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 12 ی ئازاری 2024 ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشێکی سەرکەوتووی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب.
خۆڕاگری عێراق پێنج شەممەی ڕابردووش پاڵاوگەی نەوتی حەیفای لە فەڵەستینی داگیرکراوی بە درۆن کردبووە ئامانج.
گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە تا کاتی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و ئازادکردنی عێراق لە داگیرکاری ئەمریکا، درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات./.