بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تیرۆریستی قاعیدە هەواڵی مەرگی خالید باتەرفی سەرکردەی ئەم گرووپەی ڕاگەیاندووە بەڵام ئاماژەی بە شێوازی مردنەکەی نەداوە.
خالید بن عومەر باتەرفی بە ڕەگەز سعوودی و لەدایکبووی ڕیازە، لە شوباتی 2020 ەوە پاش کوژرانی قاسم ئەلڕیمی لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بووە سەرکردەی قاعیدەی یەمەن. ناوبراو پێشتر وتەبێژی فەرمی قاعیدە بووە و لە ساڵی 2018 ئەمریکا خەڵاتێکی 5 ملیۆن دۆلاریی بۆ پێدانی هەر زانیارییەک لە سەر ئەو دیاری کردبوو.
ناسر وەحیشی لە پێش قاسم ئەلڕیمی سەرۆکایەتی قاعیدەی یەمەنی دەکرد ساڵی 2015 لە ئاکامی هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا.
ئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری لە سەر سەعد بن عاتف عەولەقی سەرکردەی نوێی قاعیدەی یەمەن، بڕی 6 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە./.