بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکردەوە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لە 12 هەزار منداڵ و 8 هەزار لە ژنانی غەززەی شەهید کردووە و ئەم تاوانەش، کۆمەڵکوژییەکی مرۆییە.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و مەترسیدارتر لە تاوانەکانی نتانیاهۆ، پشتیوانی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکایە لە ناوبراو.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: بەرگری ئەورووپییەکان لە نتانیاهۆ، ئەوانی ڕیسوا کردووە و پیشانیداوە کە دارەدەستی ڕژێمی زایۆنیستین./.