بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشان سەردانی سلێمانی کرد و لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەو کۆبوونەوەدا هیوای خواست کە سەردانەکەی پارێزگاری کرماشان ببێتە سەرچاوەی هەنگاوی کاریگەر و گەشەی پەیوەندییە ئابوری، بازرگانی، کەلتوری، گەشتیاری و وەبەرهێنان لە نێوان هەر دوو لادا.
محەممەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشانیش بە ئاماژە بە تواناکانی ئەم پارێزگایە لە بوارە جیاجیاکان، بە تایبەت لە بواری پزیشکی، تەکنیکی و ئەندازیاری، پیشەسازی و کانزالان، ئامادەیی ئەوەی دەربڕی کە کرماشان بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی سلێمانی دابین بکات.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکییەکانی کشتووکاڵیی پارێزگای کرماشان بۆ سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.