بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە بڵاوەبووەکان لە لایەن ناوەندی ئاماری ئەورووپا(یورو ئستارت) پیشان ئەدات، یەک ئەندامی فەرمی و یەک ئەندامی چاودێری ئەو یەکێتییە لەساڵی 2023دا هەناردەی نەوتیان بووە لە ئێرانەوە.
سەرەڕای گەمارۆکان لەسەر نەوتی ئێران لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، بولگاریا وەکوو ئەندامی فەرمی ئەو یەکێتییە هاوردەی نەوتی بووە لە ئێرانەوە، بولگاریا لە ساڵەکانی 2022دا تەنیا 168 تەن نەوت و بەرهەمی نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە کردبوو بەڵام لە ساڵی 2023دا هاوردەی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان لە ئێرانەوە تا 6 قات هەڵیکشاوە و گەیشووەتە 1058 تەن.
هەروەها ئامارەکانی یورۆ ئستارت پیشان ئەدات گورجستان وەکوو ئەندامی چاودێری یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا 4438 تەن نەوت و بەرهەمی نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، هاوردەی نەوتی گورجستان لە ئێرانەوە لە ئەوساڵدا لە چاو ساڵی ڕابردوو گەشەی 6لەسەدی بووە.