بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: درێژە بە هێرشەکانمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە دژی زایۆنیستەکان دەدەین، ئەمەش ئەنجامی هێرش و تاوانە بەردەوامەکانی ئەو ڕژێمەیە لە دژی برا و خوشکانی ئێمە لە کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ڕژێمی داگیرکار و لایەنگرانی دەبێت خۆیان بۆ ئەوەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا چاوەڕوانیان دەکات، ئامادە بکەن، مانگێک کە مانگی سەرکەوتن و قارەمانییەکانە./.