بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس بە بۆنەی 8 ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنەوە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ژنانی فەڵەستینی، ڕەخنە لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەم هەموو کوشتار و تاوانانە کراوەتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، 8700 ژنی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون، زیاتر لە 21 هەزار ژن بریندار بوون، 2100 ژن بێسەروشوێنن و زیاتر لە نیو ملیۆن ژنیش لە غەززە ئاوارە بوون.
بەیاننامەکەی حەماس ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 60 هەزار ژنی دووگیان لە هەلومەرجێکی دژواری تەندرووستیدا هیچ چاودێرییەکی پزیشکییان نییە و سەدان منداڵیان بە هۆی بۆردومانەکانەوە لە دەست داوە./.