بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 5 ی ئازاری 2024 لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەستخۆشی لە قبووڵکردنی پێشنیارەکەی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی فەڵەستین، جەختی لە سەر پشتیوانی تەواو لە گەلی فەڵەستین و هەوڵێکی کاریگەر بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانە دکە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە هەڵوێستی هاوبەشی ئێران و سعوودیە لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین، وتی: چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە لەم کۆبوونەوەدا بەدەر لە هەڵوێستی هاوبەش، هەنگاوی کاریگەر بۆ پشتیوانی گەلی فەڵەستین و کۆتایی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان هەڵبگیرێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیەش لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلام، چ لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و چ لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە./.