بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی زۆبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە کارتی ئابوری دژ بە عێراق کەڵک وەردەگرێت و دۆسیەی دۆلار وەک چەکێک بۆ بەئامانجگرتنی بەکار دێنێت.
ناوبراو وتی: دۆسیەی دۆلار کارتی گوشاری ئەمریکایە و لە پێناو بەردەوامیدان بە مانەوە و مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە گوماناوییەکانی لە ناوچەکە کەڵک لەم کارتە گوشارە وەردەگرێت.
زۆبەیدی وتی: ئەمریکا لە ڕووی ئابوری و سەربازییەوە عێراقی داگیر کردووە و وەک وڵاتێکی ژێردەستەی خۆی مامەڵەی لە گەڵدا دەکات./.