بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەندا هاتووە کە بە هۆی بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ڕژێمی زایۆنیستی، هەڵوێستی یەمەن بۆ ڕێگری لە گەیشتنی کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی خۆیان وەک خۆی ماوەتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە پشتیوانی بێسنووری مادی، سەربازی و لۆجستیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، هاتووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوونەتە بەربەستی سەرەکی لە بەردەوام ڕۆڵ و کاریگەریی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە تا کۆتایی هاتنی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خەڵکی غەززە، چالاکییەکان لە دەریای سوور بە تایبەت کردنە ئامانجی کەشتییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەبێت./.