بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە میانەی بەشداریکردنی لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، وتی: هەڵبژاردنەکان لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا گرنگییەکی زۆریان هەیە، دەنگی خەڵک چارەنووسسازە و بە شانازییەکی گەلی ئێران دادەنرێت.
ناوبراو وتی: جیاوازی هەڵبژاردنەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە ئەوەیە کە لێرە خەڵک و کاندیدەکان وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە پرۆسەکە دەڕوانن، واتە بە ئەرکی خۆیان دەزانن کە کاندید بن و دەنگ بدەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: براوەی ئەم گۆڕەپانەش گەلی ئێرانە و دۆڕاوی نییە، چ ئەوانەی دەنگ بێنن یان دەنگ نەهێنن./.