بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڕەپانی ” النابلسی ” لە شاری غەززە ئەمڕۆ پێنج شەممە 29 ی شوباتی 2024 تاوانێکی گەورەی زایۆنیستەکانی بە خۆوە بینی، سەدان کەس کە بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان لەوێدا ڕیزیان بەستبوو، بوونە ئامانجی هێرشی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا لانیکەم 70 کەس شەهید بوون.
بەرپرسێک لە نەخۆشخانەی شیفای غەززەش ڕایگەیاندووە کە بە سەدان برینداری ئەو هێرەشە هێنراونەتە نەخۆشخانەکە.
ئەمە دووەم جارە لە یەک هەفتەی ڕابردوودا کە ئەو خەڵکەی بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان گرددەبنەوە، دەبنە ئامانجی هێرشی زایۆنیستەکان. یەک شەممەی ڕابردووش هەر لەو گۆڕەپانەدا 22 فەڵەستینی شەهید کران./.