بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە میانەی سەردانیکردنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، وتی: ئێران خاڵی ئاڵتوونیی پەیوەندی باکور بەرەو باشور و ڕۆژهەڵات بەرەو ڕۆژئاوایە و تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە خاڵی هاوبەشی زۆرمان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە، دراوسێکانی ئێمە موسڵمانن و سیاسەتی سەرەکی ئێران پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ئەوان.
فەریق سەلامی وتی: ئێمە هەوڵی بنیاتنانی ئێرانێکی بەهێز، پێشکەوتوو، نوێ، مۆدێڕن، ئیسلامی و گەشەسەندوو لە بوارەکانی ئابوری، سیاسی، کەلتوری و بازرگانی دەدەین./.