بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی شوباتی 2024 لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدان و ئەوانەی بۆ یەکەم جار بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، وتیان: ئێمە دەبێت بە هەستێکی نیشتمانییەوە سەیری هەڵبژاردنەکان بکەین، ئەگەر هەڵبژاردنەکان لاواز بێت هەمووان تووشی زیان دەبن، ئەوەی ئێرانی خۆش دەوێت، ئەوەی وڵات و گەل و ئاسایشی خۆیی دەوێت بزانێت کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان بە لاوازی بەڕێوە بچێت هیچ کەس سوود نابینێت، هەمووان زیان دەکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ڕەنگە هەندێک کەس بە هەر هۆکارێک نەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن، بەڵام هەندێک کەسیش هەن کە بوونەتە هاندەری بەشدارینەکردنی خەڵک، دەبێت ئەمانە بزانن کە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان هیچ دەسکەوت و سوودێکی نییە و کێشەیەک لە وڵاتدا چارەسەر ناکات.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە پیلانگێڕییە بەردەوامەکانی ئەمریکا، ئەورووپا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیان: خۆسووتاندنی ئەفسەرە ئەمریکییەکە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر شەڕ و کوشتاری غەززە، دەرەنجامی ڕیسوابوونی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایە./.