بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” یەحیا سنوار هێشتا لە غەززەیە “. ڕۆژنامەی ئەمریکیی واشنتن پۆست بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە کە سەبارەت بە سەرۆکی حەماس لە غەززە و هەڵهاتنی بەرەو وڵاتی میسر بڵاو بوونەتەوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەم دواییانە و لە چوارچێوەی شەڕێکی دەروونیدا ڕایانگەیاند بزوتنەوەی حەماس تووشی ناکۆکییەکی ناوخۆیی بووەتەوە و سنوار لە ڕێگای تونێلەکانی لە غەززەوە چووەتە بیانانەکانی سینای میسر.
ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەیوەندییەک لە نێوان سەرکردەکانی حەماس لە دەرەوە لە گەڵ یەحیا سنواردا نییە.
حسام بەدران ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس پڕوپاگەندەی زایۆنیستەکانی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە لایەن سەرکردەکانی حەماس لە دەرەوە ڕادەگەێندرێت بە هاوئاهەنگی یەحیا سنوارە لە غەززە.
ئەفسەرێکی خانەنشینی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی ڕافائیل جروزاڵمی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە یەحیا سنوار لە گەڵ ژمارەیەک لە بارمتەکان لە ڕەفەحەوە چووەتە میسر.
بەڵام ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە سنوار لە غەززە ماوەتەوە./.