بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ سێ شەممە 27 ی شوباتی 2024 ڕایگەیاند کە بە چڕی بنکەی سەربازی میرۆنی لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بۆردومان کردووە.
لە بەیاننامەیەکی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە لە کاتژمێری 8 ی بەیانی ئەمڕۆدا بنکەی سەربازی میرۆن لە ناوچەی جەبەل جەرمەق کە ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستییە، بە هێرشی مووشەکی کرایە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشەکەی دوێنێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچەکانی نزیک لە شاری بەعلبەک و وەک پشتیوانییەکیش بۆ گەلی فەڵەستین بووە./.