بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە ڕۆژی دووشەممە 26 ی شوباتی 2024 لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە، جەختی لە سەر گرنگی یەکڕیزی نێوان لایەنە فەڵەستینییەکان کردەوە.
نووسینگەی میری قەتەر ڕایگەیاندووە کە شێخ تەمیم لە گەڵ هەنیە، هەوڵەکانی دەوحەی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ کردووە.
بڕیارە میری قەتەر لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا، سەردانی پاریس بکات./.