بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهاد تاها ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە میدیاکاندا باس دەکرێت هێشتا زووە باس لە پێکهێنانی کابینەی تەکنۆکرات لە فەڵەستین بکرێت.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی العربی الجدیدی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا گرنگترین بابەت، ئاگربەست و کۆتایی هێنانە بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەردەوامە.
وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گەڕانەوەی ئاوارەکانی کەرتی غەززە کردەوە و وتی: پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان گرووپە فەڵەستینییەکان بەردەوامە بەڵام ئەو هەڵوێستانەی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینە باس دەکرێت لە ئێستادا گەڵاڵە نەکراوە./.