جام کوردی:
ڕۆژی چوارشه‌ممه به ملیۆنان زیاره‌تکار سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان، له شاری پیرۆزی عێراق، واته که‌ربه‌لا کۆبوونه‌وه تا ڕێ و ڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن(ع) به‌ڕێوه ببه‌ن. ڕێ و ڕه‌سمێک که هه‌موو ساڵێک به بۆنه‌ی چله‌م ڕۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی شێعه‌کان که سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی ڕووی داوه، ئه‌نجام ده‌درێت.
زۆربه‌ی زیاره‌تکاران به پێی پیاده خۆیان له پایته‌ختی عێراق گه‌یانده شاری که‌ربه‌لا و به درێژایی ڕێگا، ئه‌و شوێنانه‌یان تێپه‌ڕاند که به دیواری دژه ته‌قینه‌وه و بازگه ئه‌منییه‌کان، پارێزراو بوون. سه‌ربازه‌کان و پۆلیسی عێراقیش هاوڕێی ئه‌و خه‌ڵکه بوون که سه‌رجه‌م جلی ڕه‌شیان له به‌ر کردبوو.
به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاند که ئه‌مساڵ ڕێ و شوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته به‌ر، ئه‌ویش له ڕێگای چالاکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ناوخۆ، میلیشیا شێعه‌کان و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێران. گرووپی تیرۆریستی داعش شێعه‌کان ده‌کاته ئامانج، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین ناو ده‌بات و به مردن سزایان ده‌دات.
میدیاکانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که زیاتر له 22 ملیۆن که‌س، ئه‌مساڵ سه‌ردانی شاری که‌ربه‌لایان کردووه و ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاندووه. له‌م ڕێ و ڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌دا که ماوه‌ی ڕۆژێک تا چه‌ند ڕۆژێک ده‌بات، زیاره‌تکاران به پێی پیاده ده‌گه‌نه گۆڕی پیرۆزی ئیمام حوسێن (ع). له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا که له لایه‌ن سه‌رجه‌م شێعه‌کانی جیهانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، حه‌شیمه‌تێکی زۆر له ئێران و باشوری لۆبنان به‌شدار ده‌بن.
به درێژایی ڕێگاکه‌ش که دوو ڕۆژ به‌ره‌و که‌ربه‌لا ده‌بێت، زیاره‌تکاران ڕایانگه‌یاند که پرسی ئه‌منییه‌ت به لایانه‌وه وه‌ک سه‌ره‌کیترین بابه‌ته‌کانه و په‌یوه‌ندی زۆریشی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه. عه‌لی تایه‌ر له به‌غداوه، ده‌ڵێت: ئێمه یادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن به‌رز ڕاده‌گرین، که‌سێک که بۆ چاکسازی ڕاپه‌ڕینی کرد. له ئێستادا کێشه و گرفتی زۆرمان هه‌یه، کێشه‌یه‌ک وه‌ک گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، حکومه‌تی ئێستا بایه‌خ به خه‌ڵکه‌که‌ی نادات.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 23 ساڵه که هاوڕێ له گه‌ڵ تاقمی دۆستان له به‌غداوه به‌ره‌و که‌ربه‌لا به‌ڕێ که‌وتووه، سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێله مۆدیل به‌رزه‌کان که به ته‌نیا به‌رپرسه سیاسییه‌کان لێیان سوودمه‌ند ده‌بن، ده‌ڵێت: ئه‌وان زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ش به خۆیان ناده‌ن که به پیاسه به‌ره‌و که‌ربه‌لا بڕۆن، به ته‌نیا له ئۆتۆمبێله‌کان ده‌مێننه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی وه‌ڕه‌ز کردووه.
هاوینی ڕابردوو خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی به‌غدا و هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه له باشوری عێراق به هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی به تایبه‌ت که‌مبوونی وزه‌ی کاره‌با به‌ڕێوه‌چوو.
گرووپی تیرۆریستی داعش به‌شێک له ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژئاوای عێراقی داگیر کردووه، ناوچه‌یه‌ک که شاری ڕۆمادی له 140 کیلۆمه‌تری باکوری که‌ربه‌لا له خۆ ده‌گرێت. به پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه خۆکوژێک زیاره‌تکارانی به‌غدای کرده ئامانج و بووه هۆی کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی 21 که‌سی دیکه.
هاشم الموسوی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: هێزه تایبه‌ته‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاسایشی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه له که‌ربه‌لا جێگیر کراون. وتیشی: ڕاوێژکارانی ئێرانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یارمه‌تیده‌ری ئێمه ده‌بن، ئێمه ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شمان هه‌یه که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان پێ ده‌دات له‌وان که‌ڵک وه‌ربگرین که شاره‌زا و پسپۆڕی بواری ئه‌منین.
میلیشا شێعه‌کان و ڕاوێژکارانی ئێرانی ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌یه. زۆربه‌ی زیاره‌تکاران ئاڵای میلیشیاکانیان له گه‌ڵ خۆیان ده‌برد. ئه‌حمه‌د تائی که هاوڕێ له گه‌ڵ کوڕه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌که‌ی له کازمه‌ین به‌ره‌و که‌ربه‌لا ده‌ڕۆیشت، ده‌ڵێت: به دڵنیاییه‌وه که ئێمه ناترسین، ئه‌منییه‌ت به‌رده‌وام له 24 کاتژمێردا هه‌یه و ساڵ به ساڵ ڕه‌وشه‌که باشتریش ده‌بێت، له به‌رچی بترسین؟ به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر ڕووداوێکیش ڕوو بدات ئێمه ده‌ڕۆینه به‌هه‌شت.
نووسه‌ر: سوزانا جۆرج
سه‌رچاوه:آسوشیتدپرس
وه‌رگێڕان: جام کوردی