بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی ئازیزتان بووە مایەی خەمێکی گەورە، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارتان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم ئەو کۆچکردووە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و پاداشتی گەورە بە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
نەسروڵڵا ڕەشنودی
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر