بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادەکانی نیوەی شەعبان وتی: خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە پێی هاوکێشەی ” یەکڕیزی گۆڕەپانەکان ” بووەتە بەشێکی سەرەکی لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستی و ئەمریکا.
ناوبراو وتی: هێوربوونەوەی دۆخەکە لە ئێستادا تەکتیکێکی کاتییە بۆ ڕێکخستنەوەی نوێ و ئارامیی پێش زریانەکەیە و داگیرکارانیش بە بۆنەی ڕژانی هەر دڵۆپە خوێنێک لە سەر خاکی عێراق پەشیمان دەبنەوە لە بەر ئەوەی کە ئێمە تەنیا بیر لە تۆڵەی تەواو دەکەینەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: خۆڕاگریی عێراق درێژە بە ئازادکردنی وڵات لە داگیرکاران و بەئامانجگرتنی پێگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات و فەڵەستین بە تەنیا ناهێڵێتەوە.
کەعبی وتی کە خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق لە سەرەتای هێرشەکانی سەر غەززەوە تا ئێستا خوێنێکی زۆری کردووەتە قوربانیی فەڵەستین.
وتیشی کە لە نێوان لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگریدا هاوئاهەنگی تەواو هەیە و هەڵگیرسانی بەرەیەک و ئارامی لە بەرەیەکی دیکە لە سەر بنەمای ستراتیژێکی پلان بۆ داڕێژراو و ئامانجدارە.
ئەو بەرپرسەی خۆڕاگری عێراق وتی کە سازش ناکەین، پاشەکشە ناکەین و بەردەوامین لە هاوکاریکردنی غەززە و دەرکردنی داگیرکاران./.