بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قارچک کالۆری کەمی تێدایە و کۆمەڵێک مادەی خۆراکی دابین دەکات، لەوانە دژە ئۆکسێنەر، ڕیشاڵ، ڤیتامین بی و کانزاکان، هەروەها ئەو قارچکانەی بەر تیشکی سەروو بنەوشەیی دەکەون دەتوانن سەرچاوەیەکی زۆری ڤیتامین D بن.
خواردنی قارچک چەندین سوودی تەندرووستیی هەیە، لەوانە باشترکردنی تەندرووستی ڕیخۆڵە و مێشک و پاراستن لە قەڵەوی، جۆری دووەمی شەکرە، هەندێک شێرپەنجە، بەرزی پەستانی خوێن و زۆر شتی دیکە./.