بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم وڵاتە ئەزموونی پێویستیان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریزم هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق پێشکەوتنی بەرچاویان هەبووە و لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشەی تیرۆریزمدا ئەزموونی زۆریان هەیە، ئەڵبەت حکومەتی عێراق هاوکاری وڵاتانی دۆست لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لەبیر ناکات.
ئەعرەجی وتی: هێزەکانی ڕێکخراوی ناتۆ کە لە عێراقدان، ئەرکی ڕاوێژکارییان هەیە نەک سەربازی.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی: سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆدەنگی سیاسی هەیە و هێزەکانی هاوپەیمانان جێگرەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق نین بەڵکوو ئەوان لە کاتێکی دیاریکراودا هاتوون و ئێستا پێویست بە مانەوەی ئەوان نییە./.