بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی شەممە 24 ی شوباتی 2024 لە چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی پارێزگای خوزستان بە ئاماژە بە تێکۆشان و قارەمانیەتی ئەم پارێزگایە لە ماوەی 8 ساڵ شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی گەلی ئێران، وتیان: ئەوەی کە بووەتە هۆکاری بەردەوامی و پێشکەوتنی دەسەڵاتی ئیسلامی و زاڵبوون بە سەر کێشە و قەیران و پیلانگێڕییەکانی ئێستا و داهاتوو، متمانە بە دەنگی خەڵک و ئیسلام بووە.
بەڕێزیان پیرۆزبایی یادەکانی نیوەی شەعبانیان کرد و ڕایانگەیاند: گەورەترین کێشەی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی، تێنەگەشتنی ئەوانە لە گەلی ئێران و هەروەها تێنەگەیشتنە لە ئیسلام، دوژمنانی ئێران بەردەوام بە دڵنیاییەوە باسیان لەوە دەکرد کە کۆماری ئیسلامی چل ساڵەیی تەمەنی خۆی نابینێت، بەڵام پێشکەوتنەوەکانی ئێرانی ئیسلامی نەوەستا و بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ئاشکرابوونی درۆ و بانگەشەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و دووڕوویی ئەو وڵاتانە لە پرسی غەززە، وتیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هۆی لەسێدارەدانی تاوانبارێک دێنە دەنگ بەڵام 30 هەزار کەسی بێتاوان لە غەززە کۆمەڵکوژ کراون و ئەمریکاش بۆ چەندین جاری بەردەوام پێشنیاری ئاگربەست ڤیتۆ دەکات بەڵام بە یەک وشە باسی ئەم هەبوو تاوانەیان نەکردووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی کەلتور و شارستانیەتی ڕۆژئاوا و دیمۆکراسی لیبڕاڵە کە لە ڕواڵەتیدا سیاسەتمەدارەکانی کەسانی ئاسایین و زەردەخەنە لە سەر لێوی ئەوانەوە دەبینرێت بەڵام لە ناوەوە سەگێکی هار و گورکێکی خوێنڕێژە.
بەڕێزیان لە کۆتاییدا وتیان: ئێمە دڵنیاین کە ئەم شارستانیەتەی ڕۆژئاوا و ئەم بارگرانییە چەقبەستووە ناگاتە سەرەنجام و کەلتوری درووست و لۆژیکی درووستی ئیسلام بە سەر هەموو ئەمانەدا زاڵ دەبێت./.