بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی چوارشەممە 21 ی شوباتی 2024 هەر یەک لە وۆڵد گەربریل ساغرۆن و وەسام خەلیل سەرۆکی نوێ و ئەندامی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە هەولێر سەردانی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و لە گەڵ نەسروڵڵا ڕەشنودی کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دوایین پرس و قەیرانە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد و سەبارەت بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی خاچی سوور بە تایبەت هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
پەرەپێدانی هاوکارییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئێران و کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە ناوچەکە، هەروەها درێژەدان بە ڕاوێژ و بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە دەستنیشانکردن و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان لەو بابەتانە بووە کە لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژی لە سەر کراوە./.