بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چوارەمین ڕۆژی کۆبوونەوەکانی دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە داگیرکاری هەمیشەیی و نایاسایی لە کەرتی خۆرئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودس کە ڕۆژی پێنج شەممە 22 ی شوبات بەڕێوەچوو، نوێنەری چین ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان مافی ئەوەیان هەیە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بچنە خەباتێکی چەکدارییەوە.
ما شین مین ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافی چارەی خۆنووسین، گەلی فەڵەستین مافی ئەوەیان هەیە ” لە زۆر بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵمی دەرەکی و تەواوکردنی پێکهێنانی وڵاتی فەڵەستین کەڵک وەربگرن “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی فەڵەستینییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەیکەن، تیرۆریزم نییە، بەڵکوو خەباتێکی ڕەوای چەکدارییە./.