بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی فیدراسۆنی تۆپی پێی فەڵەستیندا هاتووە کە لە هێرشەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی دێر بەلەح لە باشوری کەرتی غەززە، محەممەد خەتاب ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە گەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی و چەندین کەسی دیکەی بنەماڵەکەی شەهید بوون.
خەتاب ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە فیفا بووە و لە ساڵی 2020 ەوە بەشداریی لە چەندین یاری تۆپی پێی ئاسیایی و عەرەبیدا کردبوو.
شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئالی خەلیفە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەم ناوبژیوانە و هاوسەر و منداڵان و ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە هاوخەمی خۆی دەربڕیوە./.