بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 22 ی شوباتی 2024، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی تەقەکردنێکدا لە نزیک بازگەی زەعیم لە تەنیشت شارۆچکەی مەعالیە ئەدومیم لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، شارۆچکەنشینێک و یەکێک لە هێزەکانی پۆلیس کوژراون و 8 شارۆچکەنشینی دیکەش بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی ژمارەیەک لەوان ناجێگیرە.
لە ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا هاتووە کە یەکێک لە جێبەجێکارانی ئەم چالاکییە بە ئەنقەست لە ئۆتۆمبێلەکانی داوە تا وەک ڕووداوی هاتووچۆ سەیر بکرێت و پاشان سێ کەسی دیکە لە هاوڕێکانی هاتوونەتە خوارەوە و بە چەک تەقەیان لە شارۆچکەنشینەکان کردووە./.