بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەدا وتی: دوژمن هەوڵیدا دابینکردنی غازی پێویستی ماڵان لە ئێران تووشی کێشە بکات کە ئامادەیی تەواومان هەبوو و ئەم هەنگاوە پیسەی دوژمن بە بێ ئەوەی کە ببێتە هۆی ڕووداوێک لە شار و گوندەکان، پووچەڵکرایەوە و هێڵەکانی گەیاندنی غاز لە خێراترین کاتدا نۆژەنکرانەوە.
ناوبراو وتی: تەنیا دوو کاتژمێر پاش تەقینەوەکە، هاوکارەکانی ئێمە دەستیان دایە ئیش و کاری خۆیان و هێڵە زیانپێگەیشتووەکان نۆژەنکرانەوە، ئەمە پیلانێکی ڕژێمی زایۆنیستی بوو کە بە ئەنجام نەگەیشت و تەنیا چەند بۆرییەک زیانیان پێگەیشت و لە ئێستادا پیلانەکە بە تەواوی پووچەڵکراوەتەوە./.