بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق سەبارەت بە کردنەوەی ئەم هێڵە بازرگانییە وتی: بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم پرۆژەیە هێڵی ئاسنە کە لە ئەردەن و عۆمانەوە تا ناوچەی عەقەبە درێژەی دەبێت و بە بەندەرەکانی باشوری میسردا تێپەڕ دەبێت و پاشان لە ڕێگای وشکانییەوە بەرەو باکوری ڕۆژئاوا تا پارێزگای پۆرت سەعید درێژەی دەبێت. ئەم ڕێگا نوێیە لە لایەن کۆمپانیایەکی کەشتیوانی سەر بە میسر، ئەردەن و عێراق بەڕێوە دەبرێت بە ناوی کۆمپانیای پردی کەشتیوانی. کۆمپانیای جێبەجێکار ڕایگەیاندووە کە هێڵی عەرەبی وەک جێگرەوەیەک دەست پێبکات و ئەم ڕێگا بازرگانییە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گواستنەوەی کاڵا لە نێوان وڵاتانی عەرەبی، وڵاتانی کەنداو فارس و ئەورووپی.
جەهانبەخش سەنجابی شیرازی وتی: لە ئێستادا بازرگانیی ئەردەن لە ڕێگای بەندەری نۆبیعەوە دەگاتە میسر و لە داهاتووشدا بۆ ئەرلعەریش دەگوازێتەوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ تەواوبوونی ڕێڕەوی بازرگانی عەرەبی لە نێوان وڵاتانی ئەندام.
ناوبراو وتی: وزیری گواستنەوەی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لە سەر هاوکاریکردنی وڵاتی میسر لە ڕێگای بەستنەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنی کاری پەرەپێدانی نێوان هەر دوو وڵات. هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی میسر بە جێبەجێکردن و پەرەپێدانی هێڵی بەندەری دەریایی ئەلعەریش و هێڵی ئاسنی (ئەلفەردان، بئر ئەلعەبد، ئەلعەریش، تابا، بەندەری سەعیدی ڕۆژهەڵات) دەستی بە کارەکانی کردووە. لە کۆتاییدا بەندەری دەریایی تابا بەدەر لە جێبەجێکردنی ڕێگای نەخیل، ئەلعەریش بۆ ڕەفەح بە مەبەستی بەکارهێنانی وشکانی و پەرەپێدانی سەرجەم بەرەکانی گەشەپێدان بۆ گواستنەوەی بەندەری فاو لە کەنداوی فارس لە باشور و لەوێشەوە بەرەو موسڵ و تورکیا لە باکور بەیەک دەبەترسێنەوە.
ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق وتی: ئەمە بەشێکە لە ڕێڕەوی یەک پشتێن و یەک ڕێگا کە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕێڕەوی بازرگانی وشکانی و دەریایی کۆنە بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری لە سەر ئاستی بەرفراوان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتانە و تەنانەت کیشوەرەکاندا. هەروەها میسر کار لە سەر بیرۆکەی هێڵی ئاسنی نوێ دەکات کە ئەلعەریش و تابا و بەندەری سەعیدی ڕۆژهەڵات بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
سەنجابی شیرازی لە کۆتاییدا وتی: هەرچەندە ڕێڕەوی باکور – باشور و ڕۆژهەڵات – ڕۆژئاوای ئێران بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کاریگەریان لە سەر دەبێت، لە هەمان کاتدا دەتوانرێت ئەم ڕێگایە بۆ فراوانکردنی بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەکار بهێندرێت./.