بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان باس لەوە دەکەن کە خواردنی باینجان بە کاڵی سوودی تەندرووستی زیاتری دەبێت.
لە درێژەدا ئاماژە بە شەش سوودی خواردنی باینجان بە کاڵی دەدرێت:
دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی، باینجان خۆراکێکی چڕ و پڕ لە پێکهاتەی خۆراکییە، واتە بڕێکی باش ڤیتامین و کانزا و ریشاڵی تێدایە بە کالۆری کەم.
رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەری تێدایە، جگە لەوەی کە باینجان چەندین جۆری ڤیتامین و کانزای تێدایە، بڕێکی زۆریش لە دژە ئۆکسێنەر لەخۆ دەگرێت.
لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە، بەهۆی رێژەی دژە ئۆکسێنەرەوە، هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە باینجان رەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
لەوانەیە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن بەرەوپێش ببات، زیادکردنی باینجان بۆ خۆراکەکەت رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی شەکری خوێنت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.
دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی کێش، باینجان رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە و کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە زیادکردنێکی نایاب بێت بۆ هەر رێژیمێکی دابەزاندنی کێش.
لەوانەیە سوودی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی هەبێت، باینجان چەند مادەیەکی تێدایە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان نیشان دەدەن./.