بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عۆبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) ڕایگەیاند کە 133 ڕۆژ بە سەر ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسادا تێپەڕ دەبێت کە گۆڕانکاری گەورە دەخوڵقێنێت و کۆتایی داگیرکاری مسۆگەر دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا پیشاندەری سەرەتایەکە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆنترین داگیرکاری لە مێژووی هاوچەرخ و خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی گەلی فەڵەستین.
ئەبو عۆبەیدە وتی: خەباتی ئێمە زیانێکی قورسی بە دوژمنی زایۆنیستی گەیاندووە کە لە مێژووی گەلی ئێمەدا کەم وێنەیە.
وتەبێژی قەسام وتی: ئەو وێنانەی کە ئێمە بڵاوی دەکەینەوە، تەنیا بەشێکە لەو کارانەی کە خەباتگێڕانمان لە گۆڕەپانی شەڕدا جێبەجێی دەکەن و ئێمە بە هۆکاری ئەمنی بەشێک لە دیمەنەکان بە دواکەوتنەوە بڵاو دەکەینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان تا دەرکردنی دوایین سەربازی ئەوان لە کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە زیانە مرۆییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
ئەبو عۆبەیدە ڕایگەیاند کە دیلە زایۆنیستەکان لە هەلومەرجێکی دژواردان و ئێمە بۆ مانەوەیان هەوڵێکی زۆرمان داوە./.